هەڵوێستی بەشار جەعفەری لەبارەی بوونی ئەمریکا لە سوریا

0

نوچەنێت-العهد

باڵیۆزی هەمیشەیی سوریا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، ئامادەبوونی هێزەکانی سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە سوریا نایاسایی و پێشێلکردنی یاسا  و رێسا نێودەوڵەتیەکانە.

بەشار جەعفەری، نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە نەتەوەیەکگرتووەکان جەختیش دەکاتەوە ئەم هێزانە دەبێ هەر چی زووتر خاکی سوریا جێ بهێڵن.

بە گوتەی بەشار جەعفەری،هێرشی سەربازی و ئامادەبوونی هێزە بیانیەکان لە سەر خاکی یەکێک لە وڵاتانی ئەندام لە نەتەوەیەکگرتووەکان ،لایەنی نایاسایی هەیە.

بەشار جەعفەری بە دیاریکراوی ئاماژە بە وڵاتانی ئەمریکا،بەریتانیا،فەڕەنسا  ووڵاتانی دیکەی ئەندام لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش دەکات و دەلێت ئامادەبوونی سەربازی ئەم وڵاتانە لە سەر خاکی سرویا رەتدەکەیەنوە.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com