رۆڵی ئەمریکا لە عێراق دەخرێتەڕوو

0

نوچەنێت: تایبەت

پەرلەمانتاریکی خولی پێشووی عێراق رایدەگەیەنێت، دانانی عادل عەبدولمەهدی، گڵۆپێکی سەوزەی ئەمریکا و ئێرانەوە، بۆ کەسێکی هاوبەش لەنێوان هەردوولایان، 

بە هەڵبژاردن و رێککەوتن لەسەر پۆستە بالاکان، لێکدانەوەکان لەبارەی دوو بەرە لە عێڕاق دەکرێت (بەرەی ئەمریکا و ئێران)، شارەزایان پێیانوایە ئەمریکا لە عێراق لاواز نابێ و لە ئێستادا هەوڵی ئارامکردنی دۆخەکە دەدات.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، موحسن عوسمان، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق، لە لیستی یەکێتی، لەبارەی دۆخی عێراق لە نێوان ئەمریکا و ئێران رایگەیاند: لەو بڕوایەدا نیم ئەمریکا لە عێراق لاواز بووبێت؛ هەروەها دانانی عادل عەبدولمەهدی لەلایەن سەرۆککۆمارەوە، ئەوە گڵۆپێکی سەوزە لەلایەن ئەمریکا و ئێرانەوە، بۆ کەسێکی هاوبەش لەنێوان هەردوولایان، 

موحسێن عوسمان ئاماژەی بەوەدا، کە ئەمریکا و ئێران لە پشت پەردەوە حوکمی عیراق دەکەن، شکانی حوکم لە عێراق بۆ ئەمریکا و ئێران دەگەڕێتەوە. دەشڵێت “هەژموونی ئەمریکا لە عێراق کەم نابێ، لەو یارییە سیاسییەی لە ناوچەکە هەیە وەک رەوشی سعودیە، تورکیە لە بەرەی سوننە و ئێرانیش لەبەرەی شیعە نالەبارە بۆیە ئەمریکا لەو دۆخە قازانج دەکات. 

ئەو پەرلەمانتارەی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق، پێیوایە حکومەتی عێراق لەم خولە باشتر بەڕیوەدەچێ بە چەند هۆکارێک، کە ئەویش لاوازی سوننە و کارتی گوشاری کورد لە بەغدا لە ئێستا دا بەهێز نییە، لە بەرانبەردا شیعە لەهەمووان بەهێزترن. هەروەها لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت نەمانی داعش، بارودۆخەکە هەندێک بەرەوە باشتر دەڕوات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com