مۆسکۆ لەبارەی ئیدلیبەوە بڕیارێک دەدا

0

نوچەنێت-سپۆتنیک

سێرگی ویرشینین، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا، ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی ئۆکتۆبەر رایگەیاند، ئیدلیب دەبێ بخرێتەوە ژێر دەسەڵات و کۆنتڕۆڵی دەوڵەتی ناوەندی سوریا.

جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا، بە ئاماژەدان بە یاداشتی رێککەوتنی روسیا و تورکیا سەبارەت بە ئیدلیب، گوتی: ئەگەر ئەم رێککەوتنە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، دۆخەکە بەرەو باشتربوون دەڕاوت.

ویرشینین گوتیشی “روسیا و تورکیا سنوورەکانی ناوچەی ئارامیان لە پارێزگای ئیدلیب دیاری کردووە و راوێژ و گفتوگۆکان بۆ هاوکاری زیاتر لە نێوان هێزەکانی روسیا و تورکیا بەردەوامە”.

سەبارەت بە چەکە قورسەکانی دەست ئۆپۆزسیۆنی سوری، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا دەڵێت “مۆسکۆ کار بۆ گواستنەوەی چەکە قورسەکان و هێزەکانی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی چەکداری سوریا لە ئیدلیب دەکات و ئەمەش بۆ روسیا بابەتێکی گرنگ و جێێ سەرنجە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com