ئەڵمانیا پەنابەر دیپۆرت دەکاتەوە

0

نوچەنێت-رادیۆ ئەڵمانیا

بە ئاراستەی سیاسەتی کۆچ و کۆچبەرانی دەوڵەتی ئەڵمانیا، ئەم وڵاتە ژمارەیەکی دیکەی لە پەنابەران، کە بە نایاسایی چوونەتە ئەم وڵاتەوە، دیپۆرت کردەوە.

ئەم پەنابەرانە سەر بە وڵاتانی جەزایەر، تونس و مەراکیشن و بە شێوەی نایاسایی چوونەتە ناو خاکی ئەڵمانیا.

بە گوێرەی راگەیێندراوی ئیدارەی کۆچبەرانی ئەڵمانیا، بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی ئەم پەنابەرانە دوای ئەوە دێ، کە بە وردی لێکٶلنەوە بۆ کەیسەکانیان کراوە و بە ناچاری گەڕێندراونەتەوە بۆ وڵاتی یەکەم.

ئیدارەی کۆچ و کۆچبەرانی ئەڵمانیا، بە بێ ئەوەی ئاماژە بە ژمارەی پەنابەەر دیپۆرتکراوەکان بکات، رایگەیاندووە: لە ماوەی ٨ مانگی رابردوودا نزیک بە ٤٠٠ پەنابەری نایاسایی لەم وڵاتەوە دیپۆرت کراونەتەوە، بەشێکی زۆری ئەم پەنابەرانە لە وڵاتانی باکوری ئەفریقاوە هاتوونەتە ناو خاکی ئەڵمانیا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com