نوچەنێت—ئیلنا
رێکخراوی تاڵیبانی ئەفغانستان، هەڕەشەی هێڕشکردنە سەر هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەم وڵاتە دەکات.
تاڵیبان لەم بارەوە دەڵێت: پێمان وایە، کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەفغانستان پیلانی ئەمریکایە بۆ بەردەوامی ئامادەبوونی لەم وڵاتە.
تاڵیبان لە پەیامە هەڕەشەئامێزەکەیدا دەشڵێت “ئەندامانی تاڵیبان بە نیازن رۆژی ٢٠ی ئۆکتۆبەر، کە هاوکاتە لە گەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەفغانستان، هێرشەکانیان دەست پێبکەنەوە”.
سەرچاوەیەکی نزیک لە تاڵیبان لەم بارەیەوە دەڵێت، بۆ بەڕێوەنەچوون و پەکخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمان، هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین و بنەکەکانی دەنگدان لەو رۆژەدا دەکەینە ئامانجی هێرشەکانمان.
بەرپرسانی ئەفغانستان، تاکوو ئێستا بەرامبەر بەم هەواڵە هەڵوێستیان وەرنەگرتووە.