نوچەنێت-سپۆتنیک
روسیا و تورکیا بە گوێرەی رێککەوتنێکی نێوانیان، سنوورەکانی ناوچەکانی ئارام لە پارێزگای ئیدلیبی سوریا دیاری دەکەن.
ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی روسیا، لە هەواڵێکی بە پەلە رایگەیاند، کە مۆسکۆ و ئەنقەرە، لە دوای رێککەوتنیان لە بارەی پێکهێنانی ناوچەی ئاران لە ئیدلیب، لە ئێستادا خەریکی دیاری کردنی سنووری ئەو ناوچانەن، کە بە ناوچەی دوور لە شەڕ پێناسەیان کردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە، کە بەشار ئەسەد، سەرۆکی رژێمی سوریا رایگەیاندبوو “ئەم رێککەوتنەی نێوان تورکیا و روسیا، رێککەوتنێکی کاتییە و زۆرتر لە پێناو رێگرتنە لە روودانی شەڕ”.