شێوازی چالاکی نوێی داعش لە موسڵ ئاشکرا دەکرێ

0

نوچەنێت: تایبەت

بەرپرسی راگەیاندنی لقی ١٤ی پارتی لە موسڵ رایدەگەیەنێت، چەکدارانی داعش لە ئێستادا زانیاری کۆدەکەنەوە و کەمتر کاری چەکداری ئەنجام دەدن،

حەشدی شەعبی و سوپای عێراق ناوە ناوە ئۆپەراسیۆنی گەڕان و بە دوای چەکدارانی داعش لە موسڵ و دەوروبەری ئەنجام دەدەن، بەڵام بەهۆی لاوازییان لەو ناوچەیە، شانەی نوستووی داعش زیاتر پەرەیان سەندووە و بوونەتە مەترسی.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، سەعید مەمۆزینی، بەرپرسی راگەیاندنی ل١٤ی پارتی لەموسڵ، لەبارەی ئۆپەراسیۆنی حەشد و سوپای عێراق لە موسڵ رایگەیاند:  داعش لە ئێستادا لە موسڵ شانەی نوستووی هەیەوە و زانیاری کۆدەکەنەوە و کەمتر کاری چەکداری ئەنجام دەدن، چونکە فەرمانیان پێ نەگەیشتووە.

مەمۆزینی دەشڵێت، ئێستاش لە موسڵ باری ئەمنی ئارام نییە و وەک جاران هەندێک ناوچە لە دەستی داعشە، کە بە ئاشکرا مانۆڕ ئەنجام دەدن. دەشڵێت “حەشدی شەعبی توانای کونتڕۆڵکردنی ناوچەکانی نییە”.

سەبارەت بە بێ دەنگی هاوپەیمانان لە بوونی داعش لە موسڵ و دەوروبەری مەمۆزینی گوتی “پێویستە حکومەتی عێراقی ئەوان لە بوونی بنکەی چەکدارانی داعش ئاگادار بکاتەوە، بەڵام دیار نییە بە چ هۆکارێک پشتگوێی دەخەن”.                

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com