نوچەنێت-سپۆتنیک
نوێنەرانی ئەڵمانیا و بەریتانیا دەڵێن، لە داهاتوودا روسیا سزادەدەن و ئەم سزایانە پەیوەندی بە هێرشە سایبەریەکانی ئەم وڵاتەوە هەیە.
وڵاتانی بەریتانیا و ئەڵمانیا، لەم بارەوە رایانگەیاندووە، کە لە پەیوەندی لە گەڵ هێرشە سایبەریەکانی روسیا، کۆدەبنەوە و پرسی سزادانی ئەم وڵاتە تاوتوێ دەکەن.
جێگری سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەڵێت: ئێمە ئامادەی بڕیاردانین، چ یەک لایە و چ بە هاوکاری لە گەڵ هاوپەیمانانمان بڕیاری سزادانی مۆسکۆ دەدەین.
لە لایەکی دیکەوە، نێردەی فەرمی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەڵمانیاش دەلێت: ئەڵمانیا پرسی سزادانی روسیا لە گەڵ وڵاتانی هاوپەیمانی خۆی تاوتوێ دەکات.
روسیا بەردەوام بەو ەتۆمەتبارە کە هێرشی سایبەری دەکاتە سەر وڵاتانی جیهان.