نوچەنێت-ئاژانسەکان
نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆریای باشور لە بەیانێكدا باس لە رێککەوتنی مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور بۆ ئەنجامدانی دیدار و گفتۆگی راستەوخۆی نێوانیان دەکات.
نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆریای باشور لەم بارەوە رایگەیاند: ئەمڕۆ (یەکشممە ٧ی ئۆکتۆبەر) ئەمریکا و کۆریای باکور، سەبارەت بە ئەنجامدانی هەرچی خێرای دیدار و گفتوگۆی نێوان سەرانی پیۆنگ یانگ و واشنتۆن، گەیشتوونەتە رێککەوتن.
ئەمە لە کاتێکدایە، کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە تویتێکدا دیدارەکەی خۆی لە گەڵ سەرۆکی کۆریای باکور بە ئەرێنی وەسف کردووە.