پوتین و نەتانیاهۆ رێککەوتن

0

نوچەنێت-سپۆتنیک

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، لە گەڵ سەرۆکی روسیا رێککەوتوون، کە لە داهاتوویەتکی نزیکدا بە ئامانجی بەردەوام بوونی هەماهەنگی و هاوکاریەکانی نێوانیان کۆببنەوە.

بنیامین نەتانیاهۆ، ئەمڕۆ (یەکشەممە ٧ی ئۆکتۆبەر) رایگەیاند: لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا، سەبارەت بە ئەنجامدانی دیدار و گفتوگۆی نێوانیان رێککەوتوون و ئەم دیدارەش بە زووترین کات ئەنجام دەدرێت.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جەختیشی لە سەر بەرەنگاربوونەوەی ئێران لە سوریا کردوۆتەوە و هەروەها دەشڵێت “رێگە نادەن ئێڕان لە سوریا چەکی کوشندە رادەستی حزبوڵڵای لوبنان بکات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com