رۆژنامەنوسێکی بەناوبانگ بێسەروشوێن کرا

0

نوچەنێت

رۆژنامەنووسێکی رەخنەگری سعودی دوای سەردانی بۆ کۆنسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە تورکیا، دیار نەماوە و بەرپرسانی ئەمنی تورکیا سعودیە تۆمەتبار دەکەن.

رۆژنامەنووس جەمال خاشقجی بە درێژی ساڵی رابردوو وتاری نوسیووە و رەخنەی لە سیاسەتی سعودیە گرتووە بەرامبەر بە قەتەر و كەنەدا و شەڕی یەمەن و هەڵمەتی حكومەتی ریاز دژی دژبەرانی لە ناوخۆی سعودیە.

خاشقجی ساڵی ١٩٥٨ لە شاری مەدینەی سعودیە لە دایكبووە و سەرنووسەری رۆژنامەی عەرەب نیوز و وەتەنی سعودیە بووە، لە ساڵی ٢٠٠٤ راوێژكاری راگەیاندنی تركی فەیسەڵ، باڵیۆزی وڵاتەكەی بووە لە بەریتانیا و دواتر لە ئەمریکا.

رۆژنامەنووس جەمال خاشقجی بەهۆی بوونی مەترسی لەسەر ژیانی لە واشنتۆن ژیانی بەسەربردووە، بەڵام رۆژی سێشەممەی رابردوو بەمەبەستی بەدەست هێنانی چەند بەڵگەیەك بۆ مامەڵەی هاوسەرگیری چووەتە كونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستانبوڵ.

بەوتەی دەستگیرانەكەی خاشقچی كە لە دەرەوەی كونسوڵخانەكە چاوەڕێی كردووە، دوای ئەوەی خاشقچی چووەتە كونسوڵخانەكەوە دیارنەماوە و تاوەكو ئێستا چارەنووسی نادیارە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی توركیا بە رۆیتەرزی راگەیاندووە، گروپێك لە ١٥ كەسی سعودیە پێكهاتبوون بە دوو فڕۆكە گەیشتوونەتە ئیستانبوڵ و هەمان رۆژی ونبوونی خاشقچی چوونەتە ناو كونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستانبوڵ و دواتر توركیا-یان جێهێشتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com