نوچە-جیرۆزالیم پۆست
رۆژنامەی جیرۆزالمی ئیسرائیلی لە راپۆرتێکدا دەڵێت، مۆسکۆ هەوڵی پێکهێنانی کەناڵی پەیوەندی لە نێوان ئیران و ئیسرائیل دەدات.
جیرۆزالیم پۆست، باس لەوە دەکات کە باڵیۆزی روسیا جەختی لە سەر پێکهێنانی کەناڵی پەیوەندی و گفتوگۆ لە نێوان تاران و تەل ئەبیب کردۆتەوە.
رۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە راپۆرتێکی دیکەدا، بە ئاماژەدان بەم هەوڵانەی مۆسکۆ بۆ نێوەندگیری لە نێوان ئێران و ئیسرائیل، رایگەیاندووە مۆسکۆ لە سەر نێوەندگیری خۆی بەردەوامە.
ئەم هەوڵانەی روسیا دوای ئەوەی دێ، کە لە چەند رۆژی رابردوو سیستمی بەرگری موشەکی ئێس-٣٠٠ی رادەستی سوریا کرد