ئۆپۆزسیۆنی سوریا چەکە قورسەکانی بۆ کوێ دەبات؟

0

نوچە-رۆیتەرز
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئۆپۆزسیۆنی چەکداری رژێمی سوریا کە لە ئیدلیب جێگیرن، بەرە بەرە چەکە قورسەکانیان بۆ دەرەوەی شار دەگوازنەوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشکرای دەکات، چەکە قورسەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا تەنها لەو ناوچانە جێگۆڕکێیان پێدەکرێ، کە وەک ناوچەی ئاگربەست ناسراون.
ناوچەکانی ئاگربەست، لە رێککەوتنی تورکیا وروسیا ئاماژەی پێکراوە.
گواستنەوەی چەکە قورسەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە رۆژی شەممە،٦ی ئۆکتۆبەرەوە دەستی پێکردووە و بۆ ماوەی چەند رۆژ بەردەوام دەبێت.
ئەم چەکانە، دەبێ تا مەودای ٢٠ کیلۆمەتر لە شوێنی جێگیربوونی سوپای سوریا و هاوپەیمانانی دوور بخرێنەوە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com