نوچە-ئاژانسەکان
نەتەوەیەکگرتووەکان لە دوایین راپۆرتی خۆی سەبارەت بە دۆخی منداڵانی روهینگیایی کە لە کەمپەکانی بەنگلادیش جێگیر کراون. رایگەیاند، بە سەدان هەزار کەس لەم منداڵانە پێویستییان بە خزمەتگوزاری و فێرکردن هەیە.
ئالاستر لۆسۆن، گوتەبێژی یۆنیسێف لەم بارەوە جەخت دەکاتەوە منداڵانەی ئاوارەی سەر بە کەمینەی موسوڵمانی روهینگیا، پێویستیان بە خزمەتگوزاری بواری خوێندن هەیە.
ئەم بەرپرسەی نەتەوەیەکگرتووەکان، لەبارەی لەناوچوونی نەوەیەکی نوێ لە کەمینەی روهینگیا هۆشداری دەدات و دەڵێت، منداڵانی ئاوارەی سەر بەم کەمینە لە خزموتگوزاری خوێندن بێ بەشن.