د. جەعفەر حامیدی: ئابووری ئێران لەگەڵ سیستەمی جیھانی یەکناگرێتەوە

0

نوچەنێت: تایبەت

‎چالاکێکی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئابووری ئێران جۆرێک دامەزراوە ،کە لە گەڵ سیستم و نۆڕمی ئابووری جیھانی زۆر یەکناگرێتەوە.

بەهۆی فشار و گەمارۆوە ئابوورییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، دوو ئەگەر هاتووەتە پێش و لێکدانەوەی جیاوازی بۆ دەکریت، ئەیش ئەوەیە، کە یان جۆرێک لە جۆرەکان تەسلیمی ئیرادەی ئەمریکا دەبێ یان دەڕووخێت. بەڵام تا تەسلیم بوون یان رووخانی ئەم رژێمە، باری ئابووری خراپی ئەم وڵاتە قورسایی زۆر لەسەر خەڵک دەبێ.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، د. جەعفەر حامیدی، چالاکی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەبارەی دۆخی ئابووری ئێرانەوە رایگەیاند: ئابووری ئێران جۆرێک دامەزراوە، کە لە گەڵ سیستم و نۆڕمی ئابووری جیھانی زۆر یەکناگرێتەوە. پڕۆژەی بچووک و قەرزی بچووک پێناسەی ئابووری ئێرانە. ‎لە ئێراندا کارخانە و شیرکەتی گەورە و زەبەلاح، وەک ئەوە لە وڵاتی پێشکەوتوو دەیبینین بە ژمارە کەمە و بەرچاو نییە؛ ‎جیا لەوە دەزگا ئەمنی و دەستوپێوەندە دەوڵەتییەکانی رێژیم، ئەو کەمە کارخانە و شیرکەتەشیان لە کۆنتڕۆڵ دایە.

د. جەعفەر حامیدی ئاماژە بەوە دەدات، کە ‎لە وەھا حاڵەتێک دا دەتوانین بڵێین، کە فشاری ئابووری چەندە دەکەوێتە سەر رێژیم چەند ئەوەندەش دەکەوێتە سەر خەڵک خۆی. ‎یەکەم: بۆ بەرھەمهێنانی کارخانەکان، کەرەسەی خاو پێویستە و زۆربەی کەرەسەی خاویش لە دەرەوە دەھێندرێن، ئەوەش بە زۆری گەمارۆی کەوتۆتە سەر. ‎دووەم: ئەوەیە، کە رەنگە خەڵک نەتوانێ ئابووری خۆیی و بنەماڵەی ئیدارە بدا و تاقەتی لێببڕدرێ بەرەبەرە خۆپێشاندان دەستپێبکات. ‎

ئەو چالاکە سیاسییەی رۆژهەڵاتی کوردستان پێیوایە، کە خەڵک رێگایەکی جیا لە راوەستان و خۆپێشاندان نییە؛ لەو حاڵەتەدا گۆڕانکاری خێرا و دژکردەوە و سەرکوتی رێژیم دەبنە دوو چەمکی روون و دیار و رێژیم بەرەو ھەڵدێر دەبا؛ ‎کە ئەوەش روویدا، ھەم دژبەری دیپڵۆماسی و ھەم دیتنەوەی رێگەی باشترکردنی ئابووری وڵات، شوێنێکی لە سەر گۆڕانکارییەکان نابێ و رێژیم دەڕووخێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com