حەماس: بڕیارێکی نوێ سەبارەت بە ئیسرائیل دەدات

0

نوچە-الجزیرە

بەرپرسێکی باڵای حەماس دەڵێت، شەڕی ئەم رێکخراوە لە گەڵ ئیسرائیل  لە بەرژەوەندی ئەواندا نییە.

یحیی سنوار، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی رێکخراوی حەماس لە غەززە دەڵێت، بەرکەوتن و روودانی شەڕێکی دیکە لە گەڵ ئیسرائیل، لە بەرژەوەندی ئەم رێکخراوەدا نییە.

ئەم بەرپرسەی حەماس، رۆژی رابردوو لە میانی وتووێژ لە گەڵ میدیاکانی ئیسرائیل رایگەیاندووە، حەماس بە رێگەی چەکداری ناگاتە ئامانجەکانی خۆی.

یحیی سنوار، هەروەها ئیسرائیلی بەوە تۆمەتبار کردووە کە شێوەی رۆژانە ئابڵۆقەی خستۆتە سەر غەززە و لە دژی خەڵکی ئەم ناوچەیە، توندوتیژی بەکاردێنێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com