نوچە-رۆیتەرز
مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ شەممە،٦ی ئۆکتۆبەر بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تۆکیۆ پایتەختی ژاپۆن.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، کە بڕیارە بۆ چوارەمین جار سەردانی کۆریای باکور بکات. بەر لە سەردانەکەی بۆ ئەم وڵاتە بڕیارە لە گەڵ شینزۆ ئانە، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن و گەورە بەرپرسانی دیکەی ئەم وڵاتە کۆبێتەوە.
پیونگ یانگ، سەرباری بەڵێنەکانی سەبارەت بە داماڵینی چەکی ئەتۆمی، نیگەرانی سیاسەتی ئەمریکایە.
پەمپیۆ بەر لەوەی بگاتە ژاپۆن رایگەیاندووە، کە لەم سەردانەی بۆ کۆریای باکور، کات و شوێنی دووەمین دیداری نێوان سەرۆکانی ئەمریکا وکۆریای باکور، دیاری دەکرێت.