نوچە-روسیاالیوم
جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا، جەخت دەکاتەوە رادەستکردنی سیستمی بەرگری موشەکی ئێس-٣٠٠ بە رژێمی بەشار ئەسەد، نابێتە هەڕەشە بۆ سەر لایەنی سێهەم.
میخائیک بۆگدانۆف، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا و نێردەی تایبەتی ئەم وڵاتە بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بە ئاژانسی هەواڵی تاسی گوتووە، بڕیاری روسیا بۆ پڕچەککردنی سوپای سوریا و رادەستکردنی سیستمی دژەموشەکی ئێس-٣٠٠ بەم وڵاتە، نابێ وەک هەڕەشە بۆ سەر وڵاتی سێهەم هەژمار بکرێت.
ئەم بەرپرسەی روسیا هەروەها دەڵێت، ئەم هەنگاوە بە ئامانجی بەهێزکردنی ئاسایشی هێزەکانی سەر بە سوپای روسیا لە بنکەی سەربازی حمیمیم نراوە.
ئیسرائیل نیگەرانی خۆی لەبارەی ئەم بڕیارەی روسیا دەربڕیوە و پێیوایە، کە ئەم سیستمە دژە موشەکییە بۆ کردنە ئامانجی فڕۆکەشەڕکەرەکانی رادەستی سوریا کراوە.