لە پارێزگایەکی عێراق دوو هەزار کەس ژەهراوی بوون

0

نوجەنێت

رۆژی هەینی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق  رایگەیاند، كە دوو هەزار هاوڵاتیانی لە شاری بەسرا ژەهراویبوو بەمەش تا ئێستا گەیشتووەتە ١٠٢ هەزار کەس ژەهراوی بوون.

لە شاری بەسرە، بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانەوە لە مانگی تەمووزی رابردووەوە، سەدان خۆپێشاندانی گەورە لەم شارە و شارەكانی تری باشوور و ناوەڕاستی عێراق ئەنجام دران، بەڵام حكومەت لەبری چارەسەرکردنی خزمەتگوزاریە سەرەتاییەكان، لە ڕێگەی هێزە ئەمنیەكانەوە ڕووبەروویان بووەوە.

مەهدی تەمیمی، بەڕێوەبەری كۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند “تەنها لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا دوو هەزار كەس لە نەخۆشخانەكانی بەسرە تۆمار كراون بەهۆی ژەهراویبوونەوە، ئەمەش لە كاتێكدایە، كە پلەی گەرماش نزم بووەتەوە و هاوڵاتیان كەمتر پێویستیان بەئاو خواردنەوەیە.

تەمیمی، هۆكاری ژەهراویبوونی ئەم ڕێژە بەرزەی هاوڵاتیانی بەسرەی بۆ پیسبوونی ئاوی خواردنەوەی شارەكە و سوێربوونیەوە گەڕاندەوە. كە تا ئێستا لە سەرەتای ئەم هاوینەوە بووەتە هۆی ژەهرایبوونی ١٠٢ هەزار هاوڵاتی بەسرە.

بەڕێوەبەری كۆمسیۆنەكە دەڵێت، كە تا ئێستا حكومەتی عێراق نازانێت هۆكاری راستەوخۆی ژەهراویبوونی هاوڵاتیان بەم ڕێژە بەرزە چیە، بۆیە تا ئێستا مەترسی لەسەر هاوڵاتیانی بەسرە هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com