نوچەنێت
تەرمی ژنێکی نەناسراو لەسەر شەقامەکان دەدۆزرێتەوە. پۆلیس بەدوای هۆکاری کوشتنەکەیدا دەگەڕێت.
ئەمڕؤ شەممە ٦-١٠-٢٠١٨، تەرمی ژنێک لەسەر شەقامەکانی بەسرە دۆزرایەوە. بەپێی گوتەی پۆلیس نازانرێت کێیەو بۆچی کوژراوە.
لەماوەی ئەم مانگەدا، ئەوە پێنجەمین ژنە کە لەباشوری عیراق، لەلایەن کۆمەڵێک جەکداری نەناسراو دەکوژرێت.
ئەو ژنە تیرۆرکراوانە، پیشەیان پزیشکی جوانکاری، نمایشکار و چالاکوان بوون، بەڵام تا ئێستا حکومەتی عیراق، هیچ شتێکی لە بارەی ئەنجامەدارنی ئەم تیرۆرە ئاشکرانەکردووە.