نوچە-هەواڵدەریی فەڕەنسا
بەریتانیا ، مۆسکۆ بە دەستپێکردنی شەڕی سایبەری تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، ئامانجی سەرەکی ئەم شەڕە رۆژئاوایە.
ناوەندی ئاسایشی سایبەری بەریتانیا، لە راپۆرتێکدا دەڵێت، روسیا شەرێکی جیهانی سایبەری وەڕێ خستووە و بوارەکانی وەرزش، گواستنەوە و هەڵبژاردنەکانی کردۆتە ئامانج.
ناوەندی ئاسایشی سایبەری بەریتانیا، جەخت دەکاتەوە کە روسیا بە هێرشە سایبەریەکانی هەوڵی لاوازکردنی دیموکراسی لە وڵاتانی رۆژئاوایی دەدات.