نوچە-ئاژانسەکان
هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت، سەرباری جیاوازی بۆچوونیان لە گەڵ ئەمریکا لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمییەوە، بەرلین و واشنتۆن بەرامبەر بە ئێران ئامانج و هەڵوێستی هاوبەشیان هەیە.
هایکۆ ماس، دوای دیدار لە گەڵ مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە میانی کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، لە کۆتاییدا بەرامبەر بە ئێران هەڵوێستی هاوبەشمان دەبێت و هەر یەک لە ئەڵمانیا و ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران، رێگەیەکی جیاوازی گرتۆتە بەر.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هەروەها گوتی، سەرباری ئەوەی کە نیگەرانی بەرنامەی موشەکی ئێرانی، پێمان وایە کە دەبێ ئێران لە سوریا بکشێتەوە.