ئیمارات: پابەندی گەمارۆکانی سەر ئێران دەبین

0

نوچە-بلۆمبێرگ

ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، یەکێکە لە کڕیارانی نەوتی ئێران ،بە فەرمی رایگەیاند کە پابەندی گەمارۆ نوێکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەبێت.

ئیمارات رایگەیاند، لە رۆژانی داهاتوودا سەرجەم ئەو سزایانە پەیڕەو دەکات کە پەیوەستە بە کەرتی وزەوە .

بەندەری الفجیرە، کە بە گەورەترین ناوەندی بازرگانی نەوت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەژمار دەکرێ. لە ئیمارات هەوڵکەوتووە و بەشێک لە نەوتی ئێران لەم بەندەرەوە رەوانەی بازاڕەکانی جیهان دەکرێت.

بە گوێرەی راپۆرتەکەی بلۆمێرگ، لە کاتێکدا هێشتا خولی دووەمی گەمارۆکانی ئێران دەستی پێنەکردووە، بەشی داهات و هەناردەی نەوتی ئێران لە مانگی سێبتەمبەر بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com