نوچە-ئاڕتی
وەزیی دەرەوەی ئەمریکا وشازادەی جێنشینی سعودیە، لە بارەی مەترسی و هەڕەشەکانی ئێران گفتوگۆیان کرد.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە،٣ی ئۆکتۆبەر رایگەیاند، هەر یەک لە مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوە و محەممەد بن سەلمان، جێگری یەکەمی شای سعودیە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، لەبارەی کۆمەڵێک پرسی پەیوەندیدار بە دوو وڵات گفتگوگۆیان کرد.
بە گوێڕەی بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بەرەنگاربوونەوەی چالاکی و دەستوەردانەکانی ئێران لە ناوچەکە تەوەرێکی سەرەکی ئەم گفتوگۆیە بووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، جەختیشی لە سەر پتەوکردنی پەیوەندی و هاوکارییەکانی واشنتۆن و ریاز کردۆتەوە.