ژمارەیەک تیرۆریست دەستگیرکران

0

نوچەنێت: تایبەت

بەرپرسێکی پارتی لە موسڵ رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ١٣ تیرۆریست لە بەری چەپی موسڵ دەستگیر كراون، كە تۆڕێكی سەر بەڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بوون و خۆیان بۆ هێرشی تیرۆریستی ئامادە كردبوو.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، سەعید مەمۆزینی، بەرپرسی راگەیاندنی لقی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە موسڵ، لەبارەی دەستگیرکردنی ژمارەیەک تیرۆریست رایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی نەسر سەر بەپۆلیسی پارێزگای نەینەوا توانیویانە تۆڕێكی رێكخراوی تیرۆرستی داعش هەڵوەشێننەوە و ١٣ چەكداریان لێ دەستگیر بكەن.

سەعد مەمۆزینی دەڵێت، ئەوانەی دەستگیر كراون، پێشتر لەسەر تۆمەتی تیرۆرستی داواكراو بوون، بەتایبەتی چەند كەسێك لەوانە سەر بە دەزگای ئەمنی دەوڵەتی ئیسلامی بوون لە موسڵ. دەشڵێت “چەكدارەكانی داعش لە بەری چەپی مووسڵ، لە ناوچەی حەی ئینتیسار دەستگیر كراون”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com