نوچە-صوت العراق
عادل عەبدولمەهدی، دوای ئەوەی کە لە لایەن بەرهەم ساڵحەوە راسپێردا کابینەی نوێی حکومەتی عێراق پێکبهێنێ. نامایەکی ئاراستەی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد.
عەبدولمەهدی لە نامەکەیدا، جەختی لەوە کردۆتەوە کە بۆ سەرکەوتن لە کاروبارەکانی، پێویستی بە راوێژ و پاڵپشتی عەبادی هەیە.
حەیدەر عەبادی، لە نامەیەکی پیرۆزبایی کە ئاراستەی عادل عەبدولمەهدی کردووە. هیوای خواستووە ناوبراو لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و هەڵبژاردنی کەسانی شیاو بۆ پۆست و وەزارەتەکان، هەروەها خزمەتکردنی خەڵکی عێراق، سەرکەوتوو بێت.