نوچە-رۆیتەرز
بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لەبارەی هێرشی موشەکی ئەم دواییانەی ئێران بۆ سەر سوریا هەڵوێستی وەرگرتووە و دەڵێت، ئاگاداری ئەم هێرشەین.
ئەم بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، دەتوانین پشتڕاستی بکەینەوە هێرشی موشەکی ئێران بۆ سەر سوریا، ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی داعشی کردۆتە ئامانج و بە سەرنجدان بە دۆخی ئاڵۆزی ئێستای سوریا، ئەم هێرشانە ئەو هێزانە دەخاتە مەترسییەوە کە شەڕی داعش دەکەن.
بە گوتەی ئەم بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بەرنامەی موشەکی ئێران و پشتیوانی تاران لە تیرۆریزم، جێی مەترسییە و ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە.
ئەم دبلۆماتکارە ئەمریکییە ئەوەش دەخاتە روو، کە واشنتۆن لە هەموو روویەکەوە بەرامبەر بە هەڕەشەکانی ئێران دەوەستێتەوە.