نوچە-سپۆتنیک
ئاژانسێکی هەواڵی روسی دەڵێت، بەرەی نوسرە رەزامەندی دەربڕیوە کە هێزەکانی لە شاری ئیدلیب بکشێنێتەوە.
ئاژانسی ئەواڵی سپوتنیکی روسیا، بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەک رایگەیاندووە، بەرەی نوسرە لە ژێر گوشاری تورکیا ئامادەیە هێزەکانی لە ئیدلیب پاشەکشە پێبکات.
لە لایەکی دیکەوە رۆژنامەی ئەلوەتەن دەڵێت، بەرەی نوسرە و تحریر الشام، لە ژێر گوشارەکانی تورکیا ئامادەن چەکدارەکانیان لە ئیدلیب بکشێننەوە.
بە گوێرەی زانیاریەکان، سەرکردەکانی ئەم دوو گروپە چەکدارە چەند جارێک لە گەڵ بەرپرسانی تورکیا، دیدار و گفتوگۆیان ئەنجام داوە .