نوچە-سومریە
سەرۆکوەزیران و کەسایەتیە سیاسیەکانی عێراق، بە بۆنەی راسپێرانی عادل عەبدولمەهدی، بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەت پیرۆزبایی ئاراستەی ناوبراو دەکەن.
دوای ئەوەی کە بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا. عادل عەبدول مەهدی بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەتی نوێی عێراق راسپارد.
حەیدەر عەبادی لە نامەکەیدا دەڵێت، بەبۆنەی راسپێردرانی ئێوە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت پیرۆزباییتان لێدەکەم.
لە لایەکی دیکەوە نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەیامێکدا، وێڕای پیرۆزبایی خۆی لە عادل عەبدولمەهدی، هیوای خواستووە عێراق بەم زووانە حكومەتێک بە خۆوە ببینێ کە وەڵامدەری ویست و داخوازیەکانی خەڵکی ئەم وڵاتە بێت.
لە نامەیەکی جیاوازدا،هادی عامری،سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، پیرۆزبایی لە عادل عەبدولمەهدی کردووە.