نوچە-ئاژانسەکان
وەزارەتی بەرگری روسیا دەڵێت، کاروباری گواستنەوەی سیستمی بەرگری ئێس-٣٠٠ گەیشتۆتە ئەنجام وبە تەواوی رادەستی سوریا کراوە.
ئەمریکا و هاوپەیمانانی، سەبارەت بە رادەستکردنی ئەم سیستمە موشەکیە و شوێندانەربوونی بە سەر قەیرانی سوریا و هەژمان و وکاریگەریەکانی ئێران و هێزەکانی ژێر پشتیوانی هۆشداری دەدەن.
سێرگی شۆیگۆ، وەزیری بەرگری روسیا هەواڵی رادەستکردنی ئەم سیستمە بەرگریەی بە رژێمی بەشار ئەسەد پشتراست کردۆتەوە.
شۆیگۆ راشیگەیاندووە، دوای رادەستکردنی سیستمی دژە موشەکی ئێس-٣٠٠،روسیا ژمارەیەکی زیاتر لە هێزە سەربازییەکانی لەم وڵاتە جێگیر دەکات..