دەوڵەتی فەرەنسا، دەستی بەسەر داراییەکانی وەزەراتی ئیتڵاعات و دوو هاووڵاتی دیکەی ئێرانیدا گرت.
ئەمڕۆ سێشەممە٢ی ئۆکتۆبەر، دەوڵەتی فەرەنسا لە ڕاگەیەندراوێکدا دەست بەسەرگیرانی داراییەکانی وەزارەتی ئیتڵاعاتی ڕێژیم و دووهاووڵاتی دیکەی ئێرانی، کە گومانی ئەندامبوونیان لە دەزگا هەواڵگرییەکانی ڕێژیمی ئێران لەسەرە، ڕاگەیاند.
لە راگەێندراوەکەدا، کە بەشێوەیەکی هاوبەش لەلایەن وەزارەتی دەرەوە، وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی دارایی وڵاتی فەرەسا، بڵاو کراوەتەوە. جەخت لە سەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم بە تایبەت لە سەر خاکی ئەم وڵاتەدا کراوە.
داراییەکانی وەزارەتی ئیتڵاعات و ئەم دوو هاووڵاتییە ئێرانییە، بەهۆی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی ٣٠ی جونەی رابردوو بۆ سەر کۆبوونەوەی ڕێکخراوی موجاهدینی خەڵک و پەیوەندیان بەم رووداوە دەستی بەسەردا گیراوە.
دەوڵەتی فەرانسا، وردەکاری زیاتری لەبارەی جۆری داراییە دەستبەسەرگیراوەکاندا بڵاو نەکردووەتەوە.
لە بەشێکی دیکەی ئەم راگەیێندراوەدا هاتووە،هەوڵی هێرشێکی تیرۆریستی لە ڤیوپۆنت لە ڕێکەوتی ٣٠ جونەی پووچەڵ کرایەوە، بەڵام ناتوانرێت ڕووداوێکی لەم چەشنە، بێ سزا تێبپەڕێت.