رێپۆرتەری نەتەوەیەکگرتووەکان، سەردانی تاران دەکات

0

نوچە-ئاژانسەکان

رێپۆرتەری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافەکانی مرۆڤ، داوا لە ئێران دەکات سەردانی ئەم وڵاتە بکات.

جاوید رەحمان، رێپۆرتەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران، داوای لە بەرپرسانی ئێرانی کردووە  بڕیاری قەدەغەکردنی سەردانی رێپۆرتەری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئەم وڵاتە، هەڵگیرێ و رێگەی پێ بدەن سەردانی تاران بکات.

رەحمان جاوید، پێشتریش رایگەیاندووە کە لە پلانی دایە سەردانی ئێران بکات و سەبارەت بە کاروباری مافەکانی مرۆڤ، لە گەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتە کۆبێتەوە.

رێپۆرتەری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئێران، جەخت لە سەر ئەنجامدانی دانوستان  وگفتوگۆی بنیاتنەر لە گەڵ بەرپرسانی تاران  دەکاتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com