نوچە-الیوم السابع
نوێنەرێکی پەرلەمانی سوریا ئاشکرای دەکات، تاران ودیمەشق لە سەر ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە دژی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی رێککەوتوون.
محەمد خیر عکام، ئەندام پەرلەمانێکی سوریا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی، جەخت دەکاتەوە کە هێرشی ئێران بۆ سەر دژبەرانی ئەم وڵاتە بە هەماهەنگی لە گەڵ دیمەشق ئەنجام دەدرێت.
بە گوتەی ئەم ئەندام پەرلەمانەی سوریا، دیمەشق وتاران لە بەرەیەکدان و هاوپەیمانیەکی هابەش لە نێوانیاندا پێکهاتووە.
سوپای پاسدارانی ئێران، رۆژی رابردوو هێرشێکی موشەکی کردە سەر رۆژهەڵاتی فورات لە سوریا و رایگەیاند، ئەم هێرشە بە تۆڵەی هێرشی دژبەرانی بۆ سەر نمایشێکی سەربازی لە ئەهواز ئەنجام دراوە.