حزبی شیوعی: پێویستە لایەنە سیاسییەکان خەڵک دڵنیا بکەنەوە

0

نوچەنێت: تایبەت 

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان رایدەگەیەنێت، پێویستە لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دڵنیایی بەدەنە خەڵکی کوردستان، کە هەڵبژاردنەکە پاک و بێگەرد بووە

پرۆسەی هەلبژاردنی کوردستان لە ٣٠-٩-٢٠١٨، بەڕیوەچوو و بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، حزبی شیوعی کوردستان، کە پێشتر یەک کورسی پەرلەمانی هەبووە، بەڵام ئەم جارە دەنگی پێویست بە دەست ناهێنێتەوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، هەندەرێن ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان، رایگەیاند: پێویستە لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دڵنیایی بەدەنە خەڵکی کوردستان، کە هەڵبژاردنەکە پاک و بێگەرد بووە، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێ چاوەڕی ئەنجامەکان بکەین.  

هەندەرێن ئەحمەد لەبارەی سکاڵایان لەسەر تەزویر و خروقات گوتی: تا ئێستا هیچ سکاڵایەکمان لەو بارەیەوە نەبووە، بەڵام تەنیا سکاڵایەکمان هەبوو، کە ئەویش لەسەر بڕیارەیکی کۆمسیۆن، لەسەر ئەوانەی تەمەنیان لەسەروی ٩٠ ساڵییەوەیە دەنگ نەدا، کە ئەمەش بە پێشێلی مافی مرۆڤـی دەزانین. 

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان جەختی لەوە کردەوە، کە لەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی کوردستان کورسییەکەی پێشوو بەدەست دەهێنینەوە، 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com