پارتی لە بەغدا داوای رێککەوتن دەکات

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، فراکسیۆنی پارتی هەوڵدەدات لەگەڵ لایەنەکان بۆ دیاری کردنی یەک کاندید بۆ سەرۆککۆمار رێکبکەون.

لە دوای رووخانی رژێمی بەعس و هاتنەسەرکاری پێکهاتە جیاوازەکان بۆ سەر حوکم، پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بۆ کورد دیاری کراوە و تا ئێستاش ئەو پۆستە لەلای یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووە، بەڵام بۆ ئەم خولە، پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئیستحقاقی خۆی دەزانێ و کاندیدی بۆ ئەو پۆستە دیاری کردووە. 

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، د. مەیادە نەجاڕ، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی، بارەی کاندیدەکانی سەرۆککۆمارەوە رایگەیاند: لەبارەی دیاری کردنی کاندیدێک لە گەڵ لایەنەکان لە گفتوگۆداین، بۆ ئەوەی رێککەوتن هەبێ لەسەر یەک کاندید.

مەیادە نەجاڕ دەشڵێت، پارتی پێیوایە لەناو فراکسیۆنە کوردستانییەکان هەڵبژاردن بکرێت، پێش کۆبوونەوەی پەرلەمان و کاندیدێک دیاری بکرێت. بەڵام لە لایەن لایەنەکانی دیکەی کوردەوە رەتکراوەتەوە. 

ئەو ئەندام پەرلەمانەی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، کە کاندیدی بەهێز د. فوئاد حوسێن ـە و دوای ئەو د. بەرهەم ساڵح ـە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com