نوچە-ئاژانسەکان
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە بڕیارێکدا، حزبولڵای لوبنانی بە هاوکاری کردن لە گەڵ بەرەی پۆلیساریۆ لە سەحرای ئەفریقا تۆمەتبار کردووە.
بە پێی ئەم بڕیارەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، حزبوڵڵا بە بە هاوکاری لە گەڵ ئێران هەوڵی نائارامکردنی باکوری ئەفریقا دەدات.
بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، جەخت لە سەر ئەوە دەکاتەوە کە ئێران هەوڵی نائارامکردنی مەغریب دەدات وەک هاوپەیمانێکی گرنگی ئەمریکا.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، هەروەها خوازیاری کشانەوەی هێزەکانی بەرەی پۆلیسارۆ لە ناوچەکەیە