نوچە-بی بی سی
راوێژکاری ئەڵمانیا، لە لێدوانێکدا هۆشداری دایە سەرۆکی ئەمریکا.
ئەنجێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا لە گوتارێکدا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، هۆشداری دەداتە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و دەڵێت، لە ناوبردنی شتێک بە بێ ئەوەی جێگرەوەیەکی هەبێت. بابەتێکی مەترسیدارە.
راوێژکاری ئەڵمانیا، جەخت لە سەر شەراکەتی وڵاتانی جیهان سەبارەت بە میکانیزمە جیهانی و ناوچەییەکان دەکات و دەشڵێت، باوەڕم وایە کە چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکانی جیهان تەنها بە رێگەی شەراکەت و بەشداری وڵاتانی جیهان مسۆگەر دەبێت.
مێرکل ئەوەش دەخاتە روو، کە ترەمپ ناتوانێ رێگەکانی بەردەوام چارەسەری بردنەوە-بردنەوە بەربەست بکات. ئەو لە دانوستانە نێودەوڵەتییەکان تەنها یەک براوە بە فەرمی دەناسێت.