چین گفتوگۆکانی لە گەڵ ئەمریکا هەڵپەسارد

0

نوچە-رۆیتەرز

چین رایگەیاند، تێکڕای دانوستان و گفتوگۆ ئەمنییەکانی لە گەڵ ئەمریکا هەڵپەساردووە.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، دوای ئەوەی کە شەڕی بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین دەستی پێکرد.  پەکین، واشنتۆنی وەک  دەستپێشخەری ئەم شەڕە تۆمەتبار کردووە، چین رایگەیاندووە کە سەرجەم گفتوگۆکانی پەیوەست بە بواری ئەمنی لە گەڵ وەزیری بەرگری ئەمریکا هەڵوەشاندۆتەوە.

جەیمز ماتیس، وەزیری بەرگری ئەمریکا بڕیارە بۆ ئەنجامدانی زنجیرە گفتوگۆیەکی ئەمنی لە گەڵ بەرپرسانی چین، سەردانی ئەم وڵاتە بکات.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاندووە، ماتیس مانگی ئۆکتۆبەر سەردانی پەکین دەکات و لە گەڵ گەورە بەرپرسانی چین کۆدەبێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com