ئێران هێرشی موشەکی دەستپێکرد

0

نوچە-ئاژانسەکان

سوپای پاسدارانی ئێران، لە راگەیێندراوێکدا هێرشی موشەکی ئەم هێزەی بۆ سەر رۆژهەڵاتی فورات لە سوریا پشتڕاست کردەوە.

بە گوێڕەی راگەیێندراوی سوپای پاسداران، ئەم هێرشە موشەکییە شەوی رابردوو لە لایەن یەکەی هێزی ئاسمانییەوە ئەنجام دراوە. وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە لە ئەنجامی ئەم هێرشە ژمارەیەک لە سەرکردە و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی جێگیر لە رۆژهەڵاتی فۆرات کوژراو و بریندار بوونە.

سوپای پاسداران رایگەیاندووە، ئەم هێرشە وەک تۆڵە کردنەوەیەک بووە لە ئەنجامدەرانی و کەسانی پشتی پەردەی هێرشەکەی رۆژانی رابردوو بۆ سەر هێزەکانی لە شاری ئەهواز.

لەم هێرشە چەکدارییە، کە کرایە سەر نمایشێکی سەربازی سوپای پاسداران، بە دەیان کەس لە هێزەکانی ئەم سوپایە کوژران و بریندار بوون.

سوپای پاسداران راشیگەیاندووە، وردەکاری ئەم  هێرشە موشەکییە بڵاو دەکاتەوە و رای گشتی ئێرانی لێ ئاگادار دەکاتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com