نوچە-ئاژانسەکان
روانگەی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا، لە نوێترین راپۆرتی سەبارەت بە تاوانەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لەم وڵاتە رایگەیاند، لە چوار ساڵی رابردوودا سێ هەزار و ٧٠ کەس لە خەڵکی ئەم وڵاتە بە هۆی داعشەوە گیانیان لێ سەندراوەتەوە.
ئەم ناوەندە کە بنکە سەرەکییەکەی لە لەندەن جێگیرە. لە راپۆرتەکەیدا دەڵێت، لەمانگی جونەی ساڵی ٢٠١٤وە تاکو ئێستا، چەکدارانی داعش لە ناوچە جیاجیاکانی سوریا، سێ هەزار و ٧٠ کەسیان لە خەڵکی مەدەنی سوریا کوشتووە.
بە گوێرەی راپۆرتەکەی روانگەی مافەکانی مرۆڤ بۆ سوریا، لەم ژمارەیە،١٧٥ کەسیان ژن و ١٢٦ کەسیان منداڵ بوونە.
راپۆرتەکە باس لەوەش دەکات، کە ٥٨٦ کەسی دیکە لە قوربانیان سەر بە هێزەکانی کوردی یان ئەو کەسانەن کە لە ریزەکانی ئەم گروپە جیابوونەتەوە.