نوچە-یۆرۆ نیوز
کۆمپانیای سینۆپک چین، یەک مانگ دوای دیدار و گفتوکانی بەرپرسانی ئەمریکی لە گەڵ گەورە بەرپرسانی ئەم کۆمپانیایە، کڕینی نەوتی ئێرانی بە رێژەی ٥٠% کەم کردۆتەوە.
ئەم کۆمپانیا چینیە، لە مانگی سێبتەمبەری ئەمساڵدا کڕینی نەوتی ئێرانی بە رێژەی ٥٠% کەم کردۆتەوە. واتە ١٣٠ هەزار بەرمیل لە رۆژدا.
ئەم کۆمپانیا زەبەلاحە، هاوکار ئەندامی بۆرسەکانی هۆنگ کۆنگ، لەندەن و نیۆیۆرکە و لەم رووەوە لە ژێر گوشار و مەترسی گەمارۆ و سزاکانی ئەمریکادایە.