نوچە-سی.ئێن.ئێن
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لەچاوپێکەوتن لە گەڵ کەناڵی سی.ئێن.ئێن لە پشتڕآستکردنەوەی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەبارەت بە نەخشەرێگای پێکهێنانی دوو دەوڵەتی سەربەخۆ خۆی بوارد.
سەرۆکی ئەمریکا لە گوتارێکدا جەختی کردۆتەوە، کە نەخشەرێگای پێکهێنانی دوو دەوڵەتی سەربەخۆی ئیسرائیلی و فەلەستینی باشترین بژاردەیە.
بەڵام بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائی لە چاوپێکەوتن لە گەڵ سی،ئێن،ئێن، ئەم پێشنارەی رەتکردۆتەوە و جەختی لە سەر دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین کردۆتەوە.
نەتانیاهۆ دەشڵێت، کارمان بە پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستینی نییە. ئیسرائیل ئەوەی بە لاوە مەبەستە ئەوەیە کە فەلەستینییەکان نەبنە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتەکەی.