نوچە-سپۆتنیک
وەزیری راوێژکار بۆ کاروباری دەرەوەی ئیمارات، جارێکی دیکە دژی ئێران هەڵوێستی وەرگرت.
ئەنقەر قەرقاش، وەزیری راوێژکار بۆ کاروباری دەرەوەی ئیمارات دەڵێت:تەنگژەی نێوان وڵاتانی عەرەبی کەنداو و ئێران تا دێ زیاتر دەبێت.
بە گوتەی ئەنقەر قەرقاش، وڵاتانی عەرەبی خوازیاری چارەسەرکردنی کێشەکانیان لە گەڵ ئێرانن، ئێرانیش دەبێ بە ئاراستەی هێورکردنەوەی ئەم ئاڵۆزیانە هەنگاو بنێ.
ئەم وەزیری ئیمارات، ئێران بە تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە تۆمەتبار دەکات و دەڵێت:، ئێران دەستوەردان لە زۆربەی ناوچەکانی جیهان دەکات. تاران دەبێ سێ کێشەی جددی چارەسەر بکات. یەکەم،گرەنتی لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی بدات. دووەم، کۆتایی بە بەرنامەی موشەکی بهێنێ. سێیەم، چیدی دەستوەردان لە کاروباری وڵاتانی عەرەبی نەکات.