ئیبراهیم جەعفەری وەڵامی نەتەنیاهۆ دەداتەوە

0

نوچە-روسیا الیوم

ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق سەبارەت بە لێدوانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە پەیوەندی لەگەڵ بوونی هێزەکانی ئێران لە عێراق هەڵوێستی وەرگرت.

ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق لە میانەی گوتارێک لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک گوتی، ئێمە لێدوانەکانی بنیامین نەتەنیاهۆ، سەبارەت بە ئامادەبوونی هێزەکانی ئێران لە عێراق رەتدەکەینەوە.

جەعفەری گوتیشی، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەیانەوێ سەبارەت بە دەست درێژییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق، هەڵوێستی هەبێت.عێراق دژی هەر جۆرە ئۆپراسیۆنێکی تورکیا لە سەر خاکی خۆیەتی و دەبێ ئەنقەرە رێز بۆ سەروەری بەغدا دابنێت.

وەزیری دەرەوەی عێراق، جەختیش لە سەر پەیوەندی دۆستانەی  دوو وڵات  کردەوە، هاوکات  گوتی،  تورکیا نابێ سەروەری عێراق پێشێل بکات.

سەبارەت بە دۆخی سوریا و یەمەن، جەعفەری رای وایە کە بەغدا خوازیاری چارەسەری ئاشتیانەی قەیرانی ئەم وڵاتەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com