نوچە-روسیا الیوم
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا، هەڕەشە لە دیمەشق دەکات و دەڵێت، ئەگەر رژێمی بەشار ئەسەد بەربەست لەبەردەم ئامادەکردنی دەستوری نوێی ئەم وڵاتە دروست بکات. روو بە رووی گەمارۆ و سزای توندی ئەمریکا دەبێتەوە.
جەیمز جێفری، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا هەروەها دەڵێت، ئەگەر رژێمی سوریا لەمپەر لە بەردەم پرۆسەی سیاسی ئەم وڵاتە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ناوخۆ پێکبێنێ، لەگەڵ سزای توند و ستراتیژی گۆشەگیرکردن روو بە روو دەبێتەوە.
ئەم دبلۆماتکارەی ئەمریکا جەختیش لەوە دەکاتەوە، ئەگەر بەشار ئەسەد لە سیاسەتەکانی خۆی بەردەوام بێت، بە وجۆرەی کە ئێران سزا دراوە، رژێمەکەی سوریاش سزا دەدرێت.