نوچەنێت
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڕیاری دا کارمەند و دیپلۆماتکارانی وڵاتەکەی لە کونسوڵخانەکەیان لە بەسرە بکێشێتەوە.
بەهۆی دەستوەردانی ئێران لە عێراق و دروستکردنی دەیان میلیشیا و گروپی چەکداری توندڕە و تیرۆریستی لە شەقام و شارەکانی عێراق، تاکو ئێستا شەقمەکانی ئەم وڵاتە ئارامی بەخۆیەوە نەبینیوە و بەردەوام کردەوەی تاوانکاری و تیرۆریستی ئەنجام دەدرێ.
رۆژی شەممە ٢٩-٩-٢٠١٨، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەیاننامەیەکی دەرکردووە و تێیدا رایگەیاندووە ”بەداخەوەین بۆ داخستنی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە بەسرە”.
بە گوێرەی زانیارییەکان، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە ٢٧-٩-٢٠١٨، بە سێ موشەک کونسوڵخانەی ئەمریکا، کە کەوتووەتە ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە، کرایە ئامانج.
دوای ئەو رووداوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڕیاری کشاندنەوەی فەرمانبەر و دیپلۆماتکارەکان و داخستنی کونسوڵخانەکەی دا و داواشی لە هاوڵاتیانی کرد گەشت بۆ عێراق نەکەن.
