ئەمریکا هەڕەشە لە عیراق دەکات

0

نوچەنێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە بارەی ژیان و ئاسایشی دبلۆماتکارانی لە عیراق، بەیاننامەیەک دەردەکات.

ئەمڕۆ شەممە، ٢٩-٩-٢٠١٨، وەزیرەی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند،  چەند هەفتەیەکە هێرش و هەڕەشە بۆ سەر کارمەندو دبلۆماتکارانی ئەمریکا لە عیراق، زیادبووە.  بۆیە هۆشداری دەدات.

مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، سەرچاوەی ئەم  هەڕەشانە لە ئێڕانەوەیەو بە هاوکاری میلیشیا عیراقییەکان جێبەجێ دەکرێن. هەربۆیە لەم ماوەیەدا، هێرش بۆسەر کونسوڵخانەی ئەمریکا ئەنجامدراوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەمریکا وەڵامی بۆ هەر هێرش دەبێت کە بکرێتە سەربەرژەوەندییەکانی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com