نوچەنێت
ئەمڕۆ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، رايگه‌ياند، له كۆى ٣١ داواكار، ته‌نيا حه‌وت پاڵێوراو ده‌چنه كێبڕكێى به‌ده‌ستهێنانى پۆستى سه‌رۆككۆمارى عێراق.
محه‌ممه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ئه‌مڕۆ (پێنجشەممە ٢٧-٩-٢٠١٨)، لە ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران رايگه‌ياند: ٣١ پاڵێوراو داواكاريان پێشكه‌ش كردبوو بۆ خۆ پاڵاوتن و له‌و ژماره‌يه ته‌نيا ٧ پاڵێوراويان ماونه‌ته‌وه.
روونيشيكرده‌وه، ١٤ پاڵێوراو پێويستييه‌كانيان بۆ ده‌رخستنى ئه‌زموون و شاره‌زايى سياسى نه‌خستبووه ڕوو. ٩ پاڵێوراويشيان دوورخراونه‌ته‌وه و يه‌ك پاڵێوراويش خۆى پاشه‌كشێى كردووه.
حه‌لبووسى ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، پاڵێوراوه ره‌تكراوه‌كان ده‌توانن له ئه‌مڕۆوه تا رۆژى يه‌كشه‌ممه تانه له بڕيارى دوورخستنه‌وه‌يان بده‌ن.
ئەو ئەو کاندیدانەی ماونەتەوە بریتین لە: د. فوئاد حوسێن، د. بەرهەم ساڵح، د. لەتیف رەشید، د.کەمال قەیتولی، سەردار عەبدوڵڵا، سروە عەبدولواحید، سەلیم هەمزە و عومەر بەرزنجی.
بڕياره رۆژى ٢ى ئۆكتۆبه‌رى ٢٠١٨، له دانيشتنێكى تايبه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندا هه‌ڵبژاردن بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمارى عێراق بكرێت.