سعودیە  هۆشداری دەدات

0

نوچە-رادیۆ فەردا

عادل جوبەیر، وەزیری دەرەوەی سعودیە لە میانی گوتاریک لە نیۆیۆرک بە توندی رەخنەی لە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی گرت و گوتی، ئێران هیچ رۆڵێکی لە جیهانی عەرەبی نابێت. مەگەر ئەوەی کە جێی بهێڵێت.

بە گوتەی جوبەیر، گەڕانەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران، ئەم وڵاتەی لە گەڵ تەنگژەی ئابوری و قەیرانی سیاسی روو بە روو کردۆتەوە.

وەزیری دەرەوەی سعودیە، بە ئاماژەدان بە گۆشەگیربوونی ئێران لە ناوچەکە، گوتیشی، بەرەنگاری ئێران دەبینەوە، دۆخی ئێران لەرزۆک و ناجێگیرە.

جوبەیر هەروەها رایگەیاند، ئێرانییەکان لە ماوەی ٣٥ ساڵی رابردوودا بەردەوام بوونە لە کاری تێکدەرانە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com