نوچە-دەیلی سەباح
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا، بۆ گفتوگۆ لەبارەی داماڵینی چەکی ئەتۆمی لە نیـمچە دوورگەی کۆریا، مانگی داهاتوو سەردانی پیونگ یانگ دەکات.
مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەم سەردانەی بۆ کۆریای باکور، لە گەڵ گەورە بەرپرسانی کۆریای باکور کۆدەبێتەوە.
هیزەر نائۆرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەم بارەوە رایگەیاند، پەمپیۆ لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بانگهێشتی وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوری بۆ سەردانکردنی پیونگ یانگ، قبووڵ کردووە.
رۆژی رابردوو وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و کۆریای باکور کۆبوونەوە. مایک پەمپیۆ ،سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا لە تویتێکدا دیدارەکەی بە ئەرێنی و ئەنجام بەخش، وەسف کردووە.